لیژنەی دەرەوە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا بڕیاری سزادانی تورکیای دەرکرد

لە ئەمەریکا لیژنەی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران بڕیاری دەکرد کە کۆمەڵێک سزای بەسەر تورکیادا بسەپێنێت لەسەر کڕینی " مووشەکی ئیس ٤٠٠" و پرۆسە سەربازییەکانی لە باکوری سوریا.


روبەرت منیندیز سیانتۆری دیموکراتی لە ئەنجومەنی پیران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر، رایگەیاند" کارەکانی تورکیا لەم ساڵدا هەموو سنورێکی بەزاندووە، ئەو یاسایەی دەرمان کردووە روونیدەکاتەوە بۆ تورکیا کە هەڵسوکەوتەکانی قبووڵناکرێت، لەوانە کرینی سیستەمی مووشەکی ئیس ٤٠٠ کە ناکرێت لیخۆشبین، هەروەها هەڵسوکەوتی لە باکوری سوریا قبوڵناکرێت".

 
هەر ئەمڕۆ مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە سوریا بكرێت، دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ ئەو وڵاتە و دەشڵێت، ئەگەر سەلمێندرا تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە دەبێت سزای بەرپرسیاران بدرێت.

 


PM:09:21:11/12/2019