"لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پارتی‌و گۆڕان لە یەک سەنگەر دژی یەکێتی بوون"

کادیرێکی دیاری راگەیاندنی یەکێتی ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە زۆربەی جومگەکاندا پارتی و گۆڕان لەیەک سەنگەر بوون، دژی راکانی یەکێتی.

 

سەرتیپ جەوهەر، کادیری ناسراوی راگەیاندنی یەکێتی لە نووسینێکدا بەناونیشانی " شەڕەكەی ئەمڕۆی یەكێتی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران"، دەڵێت " ئەمڕۆ دوای مشتومڕو ماندوبونێكی زۆر تیمی یەكێتی لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕگەیەكی پرۆژەی قانونی چاكسازیی لاببات كە گورزێكی كوشندە بوو بۆ موچەخۆران و پرسی پاشەكەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان. "

 

"لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پارتی‌و گۆڕان لە یەک سەنگەر دژی یەکێتی بوون"

 

کادیرێکی دیاری راگەیاندنی یەکێتی ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە زۆربەی جومگەکاندا پارتی و گۆڕان لەیەک سەنگەر بوون، دژی راکانی یەکێتی.

 
سەرتیپ جەوهەر، کادیری ناسراوی راگەیاندنی یەکێتی لە نووسینێکدا بەناونیشانی " شەڕەكەی ئەمڕۆی یەكێتی لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران"، دەڵێت "یەكێك لەو بڕگانەی كە پێشنیاری پارتی بوو بەپشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان، كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو بۆ رێژەیەك كە زیانێكی ئێجگار گەورەی بەموچەی بەفەرمانبەرانی هەرێم دەگەیاند. واتە هەر دەرماڵەیەك لە یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2008 دا نەهاتووە، یان لەیاسایەكی كارپێكراودا نەبێت و بەڕێنمایی حکومەت كرابێت هەڵوەشێتەوە، بۆنمونە 150 هەزاری هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، دەرماڵەی مەترسی كارمەندانی کەرتی تەندروستیی یان دەرماڵەی مەترسی کارمەندانی کەرتی کارەبا جگە لەوانەی ئیشی وەرشە و سەر عەمود دەکەن یان هەر دەرماڵەیەكی لەو شێوەیە".


لە درێژەی نووسینەکەیدا سەرتیپ جەوهەر دەڵێت "بەپێی ئەو ماددەیە كە دەرماڵە كەمدەكرایەوە، موچەی موچەخۆران بەڕێژەیەكی زۆر كەمدەكرایەوە، بەڵام تیمی یەكێتی بەتایبەت (خالد شوانیی و د. دارا خۆشناو) دژی ئەو ماددەیە بوون و سەرەنجام هەڵگیرا، بەروونی وتبویان چۆن دەكرێت لەبەغدا موچە زیادبكرێت و لەهەرێم كەمبكرێتەوە".

 
لەسەر مادەیەکی دی قسەدەکات و دەڵێت" بەپێی ماددیەكی دیكەی پرۆژەكە (ماددەی 12) حكومەتی هەرێم پرسی دانەوەی قەرزو پاشەكەوتی موچەخۆرانی هەرێمی بەقانون دەخستە سەر بەغدا، چونكە بەپێی ماددەكە ئیدی ئەو پرسە وابەستەی گفتوگۆی نێوان هەولێرو بەغدا دەكرا.

 
لەماددەكەدا هاتبوو "حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندە بە وەرگرتنی رێكاری یاسایی پێویست لەچوارچێوەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ەسەڵاای فیدراڵییەكان وەك لایەنی بەرپرسیار بۆ دانەوەی مافە داراییەكانی موچەخۆران و ئەو بڕینەی لەمووچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە بەهۆی بڕیاری یەكلایەنەی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدرالی".بەڵام ئەو ماددەیە پێش ئەوەی بخرێتە بەردەستی وەزیرەکان هەڵگیرا، چونكە بەپێی ئەو ماددەیە ئیدی نەدەكرا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان چیدی چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاشەكەوت یان ئەو موچە نەدراوانەیان بن كە حكومەتی هەرێم لێی نەیداونەتێ"‌.

 
رۆژنامەنووسەکەی یەکێتی دەڵێت" یەكێكی دیكە لەو ماددانەی مشتومڕی زۆری لەسەركرا پرسی كەمكردنەوەی موچەی خانەنشینی پلە باڵاكان (تایبەتەكان)و زیاتركردنی موچەی خانەنشینی فەرمانبەران بوو، تیمی یەكێتی پشتیوانیان لەزیاتركردنی موچەی خانەنشینان كرد، لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی نەیاری ئەو پێشنیارەی یەكێتی بوون".

 
دەشڵێت "بەشێوەیەكی گشتیی لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆ، پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان لەمشتومڕی زۆربەی ماددەكان هاوڕابوون و بزوتنەوەی گۆڕان بەتەواوی دژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو".

 
ئەو رۆژنامەنووسە لە کۆتایی نووسینەکەیدا دەڵێت "لەماوەی 25 ساڵی رابردوو پارتی و یەكێتی دەیان هەزار كەسیان بەناهەق و بەدەر لەقانون دامەزراندووە یان پلەیان پێبەخشیوە یان خانەنشینكردووە..هتد یەكێك لە گرنگییەكانی ئەو پرۆژەیە بەشێك لەو ناعەدالەتییە لەموچەی فەرمانبەران و خانەنشینان هەڵدەگرێت و جۆرێك لەعەدالەت دابین دەكات. هیوادارین ئەو چاكسازییە هێزی پێشمەرگەو ناوخۆش بگرێتەوە چونكە ناعەدالەتیی و گەندەڵیی زۆر گەورەی تێداكراوە. هەروەها ئەوەی تائێستا لەو پرۆژەیەدا هاتووە هەمووی تایبەتە بەخەرجییەكانی حكومەت، بەڵام تائێستا باسی داهاتی هەرێم نەكراوە، لەكاتێكدا كەس نازانێت ئەو داهاتەی هەرێم چەندەو چی بەسەردێت!! بەتایبەت فرۆشتنی نەوت كە جگە لەچەند كەسێكی دیاریكراو، كەس نازانێت چۆن دەفرۆشێت و مانگانە چەندەو پارەكە چۆن دەگەڕێتەوە هەرێم و چی بەسەردێت". 

 


PM:10:45:11/12/2019