خۆپیشاندەرانی عێراق بەرپرسێکی حەشدی شەعبیان کوشت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خۆپیشاندەرانی عێراق بەرپرسێکی حەشدی شەعبیان کوشت و لەناوەندی شەقام هەڵیان واسی.

 

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند وێنەیەکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی (وەسبە) بەرپرسێکی حەشدی شەعبیان هەڵواسیوە کە دوێنی شەو بە چەکی بێدەنگ تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە.

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 

 


PM:02:36:12/12/2019