شەبنەم جەبەلی نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم جەبەلی، کە لە شاری هەولێر دەژی و خاوەن هەزارەها هەوادارە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام تازەترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بە شێوازێکی زۆر سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و بە ستایلە نوێیەکەی فانەکانی سەرسام دەکات، هاوکات شەبنەم لە نوسینێکیدا دەڵێت" کە غەریب بوویت، تەنانەت لە کۆڵانە تەنگەبەرەکانیشدا جگە لە تەنیایی کەس شان نادات لە شانت".
شەبنەم تەمەنی ٢٧ ساڵە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە لە شاری هەولێر دەژی، لە ئێستاشدا کاری فۆتۆ مۆدێل کاری ڕیکلام دەکات، ماوەیەکێش لە تەلەڤزیۆنی سەحەر کاری دەکرد.