بەهۆی لێدوانی بۆ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی غەیرە یەکێتی کادرێکی حزبەکەی دەردەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە نوسراوێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" عبدولخالق ڕەشید، بەهۆی لێدوانی بۆ کەناڵەکانی دەرەوەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی دەردەکات".

 

لە نوسراوێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە تێیدا هاتووە" عبدولخالق ڕەشید ناسراو بە "عبدولخالق هەرکی"، لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەهۆی پابەند نەبوونی بە ماددەی "١١"ی خاڵی "٤"ی بڕگەی "٣" لە پەیڕەوی ناوخۆ، دوردەخرێتەوە".

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" ئەو کادرەی یەکێتی بەهۆی لێدوانی بۆ کەناڵەکانی دەرەوەی دەزگاکانی یەکێتی دەردەکرێت".

 

 



PM:08:30:12/12/2019