خانمە هونەرمەندی شاری ڕانیە دینا وێنەیەكی نوێی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوكردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی جیاوازو تایبەت دەردەکەوێت.
دینا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردەوە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.