لە نوێترین دەرکەوتنیدا هێلی لەڤ ئەستێرەی گۆرانی و فاسیۆنی ناسراوی کورد، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لاسایی خانمە هونەرمەندێکی ناسراوی جیهانی دەکاتەوە.
هێلی لەڤ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی کلیپە نوێکەی بڵاوکردۆتەوەو کە ساما دەکات لەناو کۆمەڵێک پیاودا، هەوادارانی ئەو هونەرمەندە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەستێرەکەیان لاسایی "مارلین مۆنرۆ" ئەستێرەی نواندی ئەمەریکی و جیهانی دەکاتەوە.
هێلین عهبدولڵا" ناسراو بە 'هێلی لهڤ" لهساڵی 1988 لهدایكبووه، زیاتر بهزمانی ئینگلیزی گۆرانی دهڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە.