داود ئۆغلو لە ئۆردوغان جیابوەوەو حیزبی "ئایندە"ی دامەزراند

ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆک وزیرانی پێشووتری تورکیا لە پارتی ئاکەپەی ئۆردوغان جیابوەوەو حیزبی "ئایندە"ی راگەیاندو دەڵێت " ئایندە چارەسەرە". 

 

 
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەم ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا، لەگەڵ راگەیاندنی پارتە تازەكەی بەناوی پارتی "ئایندە"وتیشی " لە داهاتوودا ڕووبەڕووی فشاری زۆر دەبنەوە، بەڵام كۆڵ مەدەن و وەڵامی جنێو و چەواشەكارییەكانیش مەدەنەوە".

 

 
لە وتارەکەیدا، ئەحمەد دادو ئۆغلو باسی لە خراپی رەوشی ئابووری لە توركیا کرد هەموو روویەكەوە، وتی " پارتەكەی ئێمە ئەوانەتان بۆ چارەسەر دەكات".
ئەو جەختی لەوە کردەوە كە پێویستە لە توركیا دادگا بێلایەن بێت و هیچ كەسێكیش بەهۆی بیری ئازاد و نووسینەوە دەستگیر نەكرێت و دەبێت وڵاتێكی یاسایی بونیاد بنێن كە جیاوازی لە نێوان كەسدا نەكات.

 

 
ئۆغلو وتیشی " دەبێت دەسەڵاتی پەرلەمان زیاد بكرێت و سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە. باسی لەوەش كرد كە دەبێت بۆ برەودان بە دیموكراتی و ئازادی، سەرلەنوێ دەستوورێكی تازە بۆ توركیا بنووسرێتەوە و دەستوورەكەش زیاتر مەدەنی و دیموكراتی بێت و ئازادی تاك و یاساشی تێدا جێگیر بكرێت.

 
داودئۆغلو لە وتارەكەیدا بە باسی لە چارەسەركردنی كێشەی كورد نەكرد، و هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ چارەسەری کێشەی کورد.

 


PM:12:24:13/12/2019