ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی نهوت له بازاڕهكانی دنیا رووی له بهرزبوونهوه كردووه و نرخی هەر بەرمیلێک به نزیكهى ٦٥ دۆلار مامهڵهى پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلار و ٩١ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە دوێنێ پێنج شەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٦٤ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهانی مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.