وێنە.. وێنەیەکی نوێی لەنجە عەلی لەگەڵ هاوسەرە نوێیەکەی بڵاو دەکرێتەوە

لەنجە عەلی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەردەکەوێت.

 

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی کوردستان لەنجە عەلی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، کە لەنجە بۆ سێیەم جارە چووە نێو ژیانی هاوسەرگیری و لە وڵاتی یۆنان ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی ئەنجام دا.

 

 ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی هەشت ساڵە گۆرانی دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی ١٦ گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، ١٠ ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، بەڵام وەک خۆی کە پێشتر بە میدیاکانی راگەیاند بوو کە دەڵێت: "نیوەم ھەڵەبجەییە و نیوەی دیکەشم گەرمیانییە، بەڵام لە شاری لەندەن گەورە بوومە و ئێستاش ھەر لە لەندەن دەژیم". 

 
 
 


PM:02:34:13/12/2019