ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا کرد.
لە پەیامێکیدا نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبای سەرکەوتنی لە بۆریس جۆنسۆن کرد و ڕایگەیاند" به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستی هێنا".
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم وتیشی" ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردایه‌تی و روانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا".
پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن توانی سەرکەوتنێکی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا تۆمار بکات و ٣٦٨ کورسی بەدەستبهێنن و بە تەنیا کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بۆریس جۆنسن
جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن،
سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا
به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پارته‌كه‌تان پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستیهێنا. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه له سه‌ركردایه‌تی و روانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به ڕێز و پێزانینه‌وه له هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانین و به په‌رۆشه‌وه خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمانین.
دووباره پیرۆزبایی له جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكومه‌تی داهاتووتان و ئارامی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ گه‌لی به‌ریتانیا ده‌خوازم.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
13/12/2019