تەیاری سەدری، محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتدەکاتەوە

تەیاری سەدری محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتدەکاتەوەکەسی نزیکی موقتەدا سەدر، ساڵح محەمەد ئەلعراقی، لە لێدوانێکدا رەتیدەکەنەوە، محەمەد شیاع سودانیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران پێ پەسەند بێت.


ساڵح محەمەد ئەلعراقی، لە توتیتێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەڵێت" تۆ دەستلەکاربکێشیتەوە، یان نەکێشیتەوە تۆ لەدەرەوەی بازنی پاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".

 
ئەو کەسایەتییە نزیکەی موقتەدا دەشڵێت" دوای ئەو هەموو ساڵە، تازە لە حیزبی دز و گەندەڵەکان دەستلەکاردەکێشیتەوە".

 

دوو رۆژ لەمەوبەر، وەفدێکی بەرپرسانی شیعە کە پێکهاتبوون لە فالح فەیاز و هادی عامری بەسەردانێک هاتبوونەوە هەرێم و بەنهێنی لەگەڵ بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ کۆبوونەوە بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کورد لە سودانی.

محەمەد شیاع سودانی کە یەکێکە لە پاڵێوارەوە بەهێزەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ هەینی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حیزبی دەعەوەو دەوڵەتی یاسا راگەیاند.

 


PM:08:21:13/12/2019