نرخی پاوەنی بەریتانی بەرزبوەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم نرخی پاوەن بەدەر لە دراوەکانی دی بەزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی، چاودێران دەیگێڕنەوە بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانی.

 

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزارو ٢٠٠ دینار، رۆژی پێنج شەممە لە کاتی داخستنی بازاڕی دراو، ١٠٠ پاوەن بە ١٥٨ هەزار بوو.

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٦٠٠ دینار.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠ هەزارو ٧٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٣٠٠ دینار.

 



AM:09:53:14/12/2019