لە وڵاتی لیبا هێزەکانی سوپای نیشتمانی تورکیا هێرشدەکەنە سەر ژمارەیەک کۆگای فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا و تەقاندنیاننەوە.
ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم سووپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند " لە شاری میسراتە کۆگایەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان تەقاندۆتەوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزی ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا، کۆگایەکی چەک، تەقەمەنی، کەلوپەلی سەربازیی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زرێپۆشەکانی نێردراوی تورکیا، کە دوابەدوای ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگری ناسراوەتەوە، لە شاری مسراتە بۆردوومان کراوە و ڕووخێندراوە".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەم کەلوپەلە سەربازیانەی تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی دەوڵەتی هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی ئاسمان و دەریاوە گوازراونەتەوە بۆ لیبیا.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم کەلوپەلە سەربازیانە لە تورکیاوە نێردراون بۆ بەندەرەکانی؛ مسراتە، تەرابلوس و خەمس وجەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم کارە پێشلکاریی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانە.
جێگای ئاماژەیە، ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا، شەوی ١٢ی ئەم مانگە، دەستپێکردنی "شەڕی چارەنوسساز"ی بۆ ئازادکردنی تەرابلوس ڕاگەیاند.