سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
دوو هەفتەیە بەرپرسێکی کورد دیار نەماوە
"حسێن خدر" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو هەفتە زیاترە ده‌وامی نه‌كردووه و له جێی ئه‌و، كه‌سێكی به كاتی كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یاسین خه‌ڵه‌ف، كه ئێستا كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شنگال به‌كاتی به‌ڕێوه‌ده‌بات به ماڵپەڕی (كه‌ركوك ناو)ی راگەیاندووە، "دوو هه‌فته‌یه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان من و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ردەدا نه‌بووه، نازانین بۆ چ شوێنێك رۆیشتووه یاخود بۆ ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم پێش وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت وتی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری فه‌قه‌رات ده‌چێته هه‌ولێر".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، له 19ی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ بۆ پێنج رۆژ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام دوای ئه‌و ماوه‌یه به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێپرسراوانی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ده‌وام و هیچ هه‌واڵێكی نییه.
هاوکات عومه‌ر عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی دهۆك به ماڵپەڕی ( كه‌ركوك ناو )ی راگەیاندووە "راسته به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال له ده‌وام دابڕاوه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێكارێكی یاساییمان له دژی نه‌گرتۆته‌به‌ر و ماوه‌یه‌كی تر چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وا كه‌سێكی تر له پۆسته‌كه داده‌نێین".
په‌روه‌رده‌ی كوردی شنگال، سه‌رپه‌رشتی 57 خوێندنگه‌ی قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ڵ چوار خوێندنگه‌ی خوێندنی خێرا، هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش له قه‌زای سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌وامده‌كه‌ن.
AM:11:35:14/12/2019
شەنگال
بەڕێوەبەری پەروەردەی شەنگال
پێشەوا هەورامی: یه‌ك نه‌فه‌ری تیمی یه‌كێتی دژی دواخستنی دابه‌شكردنی موچه نه‌بوون
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
ئەلڤێس دراوسێکانی "ئیستفزازی" دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media