سبەینێ بەرهەم ساڵح ناوی سەرۆكوەزیرانی نوێ دەدات بە پەرلەمان

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بڕیارە سبەی یەکشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆک کۆماری عێراق ناوی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە بدات بە پەرلەمان، بەمەبەستی دروستکردنی حکومەتێکی نوێ لە عێراق.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، نمحەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراقە و سبەینێ یەکشەممە بەرهەم ساڵەح، سەرۆك كۆماری عیراق رایدەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

 

دیاریکردنی سوودانی لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ محمه‌د شیاع سودانى، سەرکردە لە هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و حزبى ده‌عوه‌، دەستى لە حزبەکەى و فراکسۆنەکەى کێشایەوە و ڕەتیکردەوە کە خۆی بۆ هیچ حزبێکی دیکە کاندید بکات.

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند" ده‌نگى له‌گه‌ڵ گه‌لدایه‌ و ده‌نگى ئه‌ویش بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكە كه‌ هیوا بۆ نیشتیمان بگه‌ڕێنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ‌بێت".

 

محەمەد شیاع ئەلسودانی یەکێکە لە سەرکردەکانی حزبی دەعوەی ئیسلامی و ئەندامە لە ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا، لە ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی گرتۆتە دەست و و دواتر لەساڵی ٢٠١٣ بە وەکالەت چەند پۆستێکی وەرگرتوە وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرۆکی دەزگای زیندانیانی سیاسی و وەزیری کۆچ و کۆچبەران، هەروەها وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و دارای و بازرگانی و پیشەسازی.

 

ئەم بڕیارە هاوكات لە دوای ئەوەی كە بە تێكڕای دەنگی خۆپیشاندەران شەوی رابردوو و ئەمڕۆش خۆپیشاندەران رەتیانكردەوە سودانی وەك سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكەن و رایانگەیاند بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.

 


PM:03:18:14/12/2019