ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری تەبرێز ڕایگەیاند" ئەو تۆمەتانەی ئەمریکا هیچ بنەمایەکیان نییە و دواتر خۆیان بۆیان دەردەکەوێت کە هەڵە بوون".
عەباس موسەوى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران وتی" تۆمه‌تباركردنی تاران به هێرشكردنه سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ و ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی بێبنه‌مایه و له داهاتووشدا ئه‌و راستییه بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان پشتڕاست ده‌بێته‌وه، كه له‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی ئێران هه‌ڵه‌بوون".
موسەوى ئاماژەی بەوەشکرد" راپۆرتەکەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشەکانى سەر ئارامکۆ ئەوەى سەلماند کە ئێران هیچ رۆڵێکى نەبووە تیایدا بەڵام واشنتۆن هەر لە کاتژمێرەکانى سەرەتاى هێرشەکەوە ئێرانى بە ئەنجامدانى تۆمەتبار کرد".
ناوبراو جەختیشیکردەوە: تاران حکومەتى عێراقى لە پێویستى پاراستنى بارەگا و بنکە دبلۆماسییەکانى ئێرانى لە عێراق ئاگادارکردۆتەوە، دەبێت حکومەتی عێراق ئه‌و زیانانه‌ش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، كه له‌و هێرشه‌دا به‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێران كه‌وتوون.
لێدوانەکانى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە کە باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا هۆشدارى دایە ئێران بەوەى هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە عێراق رووبەڕووى وەڵامێکى توند دەبێتەوە و ئێرانیشى بەوە تۆمەتبار کرد کە هێرشەکانى سەر باڵێۆزخانەکەى لە بەغدا ئەنجامداوە.