به‌مه‌به‌ستى کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەرهەم ساڵح لە دوا ساتی راسپاردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لە رێگای نامەیەکەوە داوا له په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات .
به‌پێى نوسراوێك كه (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٥ ی کانوونی یەکەم له‌لایه‌ن نوسینگه‌ى به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاراسته‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان كراوه، هاتووه ": به‌مه‌به‌ستى راسپاردنى كاندیدێكى نوێ بۆ پێكهێنانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ناوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى خاوه‌ن زۆرترین ژماره‌مان له دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌ن پێبده‌ن".
لە نواسراوەکەدا هاتووە " په‌سه‌ندكردنى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له ٤ ى ئه‌م مانگه گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تى كۆمار".
تائێستا هیچ رێككه‌وتن و سازانێك له‌ئارادانییه بۆ دیاریكردنى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته، ئه‌گه‌رچى چه‌ند ناوێك هاوشانى محه‌مه‌د شیاع سۆدانى تاوتوێكراون، به‌ڵام تائێستا هیچ پاڵێوراوێك به‌شێوه‌ى ره‌سمى راده‌ستى سه‌رۆك كۆمار نه‌كراوه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو پاڵێوراوانەی حیزب و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان دەیخەنەڕوو، لەلایەن شەقامی خۆپیشاندەرانەوە رەتدەکرێنەوە.