بەهۆی خۆپیشاندانەوە رێگای کەرکوک- سلێمانی داخرا

ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی چەرمۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی شوێنی مانەوە لە بەشە ناوخۆیەکان  ڕێگەی سەرەکی کەرکوک- سلێمانییان داخست.



پەیامنێری سپی رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ ١٥ ی کانوونی یەکەم، بەهۆی نەبوونی شوێنی مانەوەیان لە بەشە ناوخۆییەکان،خوێندکارانی زانکۆی چرموو خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو رێگای کەرکوک – سلێمانیان داخست".

 
 
خوێدکاران ئەوە دەخەنە ڕوو کە ئەو شوێنانەی بۆیان دابینکراون بە کەڵکلی مانەوەیان نایەت، لە کاتی بارانبارینیدا ژیانی تیدا نامێنێت.

تا ئێستا ئیدارەی بەشە ناوخۆیەکانی ئەو زانکۆیە چارەسەری کێشەی ئەو خوێندکارانەی نەکردووە.

 


PM:06:43:15/12/2019