کوڵەجۆ.. پێشمەرگە هێرشدەکاتە سەر چەکدارانی داعش

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هێزێکیان لە ناوچەی کوڵەجۆ هێرشیان کردۆتە سەر چەکدارانی داعش.

 
لەو راگەیاندراوەدا وەزارەتی پێشمەرگە، هاتووە " هێزێکی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیوای 5 و 16ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە دەوروبەری كوڵەجۆی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكرد كە گومان دەكرێت چەكدارانی داعش خۆیان لێ حەشار دابێت".

 
 
هەروەها هاتووە "هێزه‌كانی پێشمەرگە كێوماڵی ئەو ناوچانەیان كرد كە چەكدارانی داعش لێیەوە ھێڕش دەكەنە سەر كوڵەجۆ و گوندەكانی سنوورەكە".



ئەو هه‌ڵمه‌ته‌ی ھێزه‌كانی پێشمەرگە دوای ئەوە دێت، كە لە ماوەی رابردوودا چەکدارانی داعش له‌و سنووره‌دا چەندین جار پەلاماری پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانیان داوەو قوربانی هەبووە.

 


PM:06:56:15/12/2019