سەرۆکایەتی کۆمار: پێویستە کاندیدی سەرۆک وەزیران لەگەڵ داوا رەواکانی گەل بێتەوە

ئەمشەو یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی" پێویستە ئەو کاندیدەی دیاریدەکرێت بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لەگەڵ داوا رەواکانی گەلی عێراقدا بێتەوە".

 

سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆماری‌ عیراق رایگه‌یاند" كه‌ سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وامه‌ له‌ راوێژ و گفتوگۆ چڕ و پڕه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پێكهاته‌ سیاسییه‌كان و چالاكییه‌ میللی و كۆمه‌ڵاتییه‌كان و بژارده‌ ئه‌كادیمی و سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌ پیشه‌ییه‌كان و توێژه‌ جیاوازه‌كانی تری كۆمه‌ڵ به‌ مه‌به‌ستی راسپاردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ پشتیوانی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنێت".

 

ئاماژە بەوەشكردوە" سەرۆك كۆمار جەختیكردوەتەوە كە پێویستە پابەندبون بە دەستوری عێراق هەبێت كە بەپێی ماددەی ٧٦ی دەستور پێویستە گەورەترین كوتلەی سیاسی پەرلەمان نوێنەری خۆی دەسنیشان بكات و پێشكەشی سەرۆك كۆماری بكات".

 

لە بەیانەکەدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: سه‌رۆك كۆمار له‌ میانی دیدار و گفتوگۆكانی ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامیدانی گفتوگۆ و راوێژه‌كانی نێوان پێكهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك تا كه‌سێكی باوه‌ڕ پێكراوی گونجاو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری بكرێت.

 

سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیشیکردەوە: پێویسته‌ ئه‌و كاندیده‌ له‌گه‌ڵ پێودانگی داواكارییه‌كانی گه‌لی عیراق و داواكارییه‌ ره‌واكانیان بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی نوێ‌ پشتیوانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری پێویست به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌ پێویسته‌كان بخاته‌ به‌رنامه‌ی پێشینه‌ی خۆی وه‌ك ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.

 

هاوکات سەبارەت بە دۆخی عێراقیش باسی لەوە کردووە: ئاستی ئاڵەنگارییەكان مەترسیدارن كە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە، پێویستە بەرژەوەندی لایەنێك و حزب لە بەرچاو نەگیرێت و پشت ببەسترێت بە رەزامەندی گەل و پابەندبوون و بەدیهێنانی چاكسازییەكان.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق نوسراوێکی ئاراستەی پەرلەمان کرد و داوا دەکات پەرلەمان فراکسیۆنی گەورە دیاریبکات بۆ ئەوەی ئەویش کاندیدی ئەو فراکسیۆنە بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.

 

دەقى بەیاننامەکە:

 

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح بەردەوامە لە راوێژ و گفتوگۆ چڕ و پڕەكانی لەگەڵ سەركردەی پێكهاتە سیاسییەكان و چالاكییە میللی و كۆمەڵاتییەكان و بژاردە ئەكادیمی و سەندیكا و یەكێتییە پیشەییەكان و توێژە جیاوازەكانی تری كۆمەڵ بە مەبەستی راسپاردنی كاندیدێک بۆ سەرۆكایەتیكردنی ئەنجومەنی وەزیران كە پشتیوانی گەل بەدەست بهێنێت.

 

سەرۆك كۆمار لە میانی راوێژ و گفتوگۆ بەردەوامەكانیدا تەئكیدی كردووەتەوە لەسەر پێویستی پشت بەستن بە بڕگەكانی دەستوور و دواین وادە دەستوورییەكان بۆ ئەوەی زامنی ئەوە بكرێت كە سەرۆكایەتی حكومەتی نوێ ئەركی قۆناغی راگوزەر بگرێتە ئەستۆ تا ئەوكاتەی هەڵبژاردن بەگوێرەی یاسایەكی هەڵبژاردنی دادپەروەر و سازكردنی لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی سەربەخۆوە بە ئاكام بگەیەنرێت.

 

بڕگەكانی دەستوور بەگوێرەی مادەی 76ی دەستوور، پێكهاتە سیاسییە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمان پەیوەست دەكات بۆ ئەوەی پاڵێوراوی خۆیان پێشكەش بكەن و سەرۆك كۆماریش رایبسپێرێت.

 

سەرۆك كۆمار لە میانی دیدار و گفتوگۆكانی تەئكیدی كردووەتەوە لەسەر پێویستی بەردەوامیدانی گفتوگۆ و راوێژەكانی نێوان پێكهاتە سیاسییەكان لە پێناو گەیشتن بە رێكکەوتنێك تا كەسێكی باوەڕ پێكراوی گونجاو بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دیاری بكرێت، پێویستە ئەو كاندیدە لەگەڵ پێودانگی داواكارییەكانی گەلی عێراق و داواكارییە رەواكانیان بێتەوە، هەروەها حكومەتی نوێ‌ پشتیوانی سیاسی و جەماوەری پێویست بە دەست بهێنێت بۆ ئەوەی چاكسازییە پێویستەكان بخاتە بەرنامەی پێشینەی خۆی وەك دەست پێشخەرییەك بۆ سازكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد.

 

سەرۆك كۆمار روونی كردەوە ئاستی ئاڵەنگارییەكان مەترسیدارن كە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە، پێویستە بەرژەوەندی لایەنێك و حزب لە بەرچاو نەگیرێت و پشت ببەسترێت بە رەزامەندی گەل و پابەندبوون و بەدیهێنانی چاكسازییەكان و پێشكەشكردنی پێشینە نیشتمانییەكان بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەكاندا.

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار

 

۲۰۱۹/۱۲/۱٥

 
 
 
 
 


PM:08:56:15/12/2019