قوباد تاڵەبانی: شانازی بە حکومەتێکەوە دەکەم کە رۆژنامەنووسی بەندکراوی نەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"  شانازی بە حکومەتێکەوە دەکەم کە رۆژنامەنووسی بەندکراوی نەبێت".

 

ئە‌مڕۆ یە‌كشە‌ممە قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ ئامادە‌ بوونی وە‌زیری رۆشنبیری و لاوان لە‌ ھە‌ولێر لە‌گە‌ڵ نوێنەری ئەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی وسە‌ندیكای رۆژنامە‌نووسان و سە‌نتە‌ری میترۆ، وشارە‌زاییانی بواری رۆژنامە‌گە‌ری کۆبووە و وتی"  دەبێت هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر هەبێت لەنێوان دادگاکان و دەزگاکانی راگەیاندن، بۆ ئەوەی چیتر لە کوردستان هیچ رۆژنامەنوسێک دەستگیرنەکرێت، چونکە لە یاسای کاری رۆژنامەگەریدا هیچ ئاماژەیەک بە دەستگیرکردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان نەدراوە".

 

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند" باوەڕی تەواوی بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەریی هەیە و شانازیش بە حکومەتێکەوە دەکات کە هیچ رۆژنامەنووسێکی بەندکراوی نەبێت".

 

جێگری سەرۆك وە‌زیران داواشیکرد ئەو رێنماییەی کە لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئاراستەی دادگاکان کراوە کاراتر بکرێت و چیتر رێگە نەدرێت هیچ رۆژنامەنووسێک لە دەرەوەی یاسای کاری رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رۆژنامه‌نووسان کۆبوەوە.

 
 


PM:09:53:15/12/2019