ئەمشەو یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکان هاتە دەنگ و وتی" ئەگەر پێوسیت بکات بنکەی ئەنجەرلیک دادەخەین".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەى بڕیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بۆ بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان رایگەیاند" ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیاسییە و هیچ بەهایەکی نییە، کاتیشی هات هەم بنکەی ئەنجەرلیک دادەخەین هەم بنکەی کورەجیک".
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات لە دوای ئەم بڕیارەش وتی" نابێت ئەمریکا هەنگاوی بنێت کە چاک نەکرێتەوە و پەیوەندییەکان ئاڵۆز بکات".
سهرۆك کۆماری تورکیا جەختیشیکردەوە: كه بڕیاری ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا سهبارهت به داننان به كۆمهڵكوژی ئهرمهنهكان لهلایهن دهوڵهتی عوسمانییهوه ههنگاوێكی سیاسی رووته و هیچ بههایهكی نییه.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد" ئەم هەنگاوەی ئەمریکا پێچەوانەی رێککەوتنەکەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولایە".
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژى رابردوو، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژە یاسای کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی پەسەندکرد کە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە ئەنجامدرابوو.