ئەمڕۆ ئەم گەڕەکەی شاری سلێمانی کارەبایان نابێت

لە ڕاگەیەندراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتی کارەبایی سلێمانی ڕایگەیاند" بە هۆى بەستنى پێوەرى زیرەک لە گەڕەکى راپەڕین، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیدەرەکانى (١٠٣ و ١٠٩ و ٢٩٠) ئەمڕۆ کارەبایان نابێت".

 

دەقی ئاگادارینامەكە..


ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی ڕاپەڕین دەكەینەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەرەكانی (103 و 109 و 290) سبەینێ دووشەممە‌ (16/12/2019) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت.


بۆیە لە سەعات( 8 ی بەیانی بۆ 4 ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.


داواكاریشین كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بە باشی بەڕێوە بچێت و دڵنیاشین كە هاوكار دەبن.


سوپاس بۆ هاوكاری هەموو لایەك


لیژنەی بەستنی پێوەری زیرەك

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی كارەبای سلێمانی



AM:12:02:16/12/2019