بەوێنە.. خوشکی بچوکی ئەڤین ئاسۆ لە نوێترین دەرکەوتنیدا باسی خۆشەویستەکەی دەکات

لیناز ئاسۆ، خوشکی بچوکی "ئەڤین ئاسۆ" خانمە پێشکەشکاری ناسراوی کوردستان، بەجوانی و شۆخ و شەنگیەکەی بۆتە جێی سەرنجی هەندێک لە فانەکانی، لە نوێترین دەرکەوتنیدا پۆستێک بۆ خۆشەویستەکەی دەنووسێت.

 

لیناز، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، سەرنجی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاکێشاوە، هاوکات لێناز لە نوسینێکیدا دەڵێت" پەیوەندی بە وەرزەوە نییە، هەر شوێنێک تۆی لێنەبێ ساردە".

 

هەندێک لە فانەکانی جەخت دەکەنەوە "لیناز" لە هەردوو خوشکە پێشکەشکارەکەی "ئەڤین ئاسۆ و چێواز ئاسۆ" شۆخ و شەنگترە، لیناز ئاسؤ، جگە لەوەی خوشکی ئەو دوو پێشکەشکارەی کوردە لە "ئینیستاگرام" خاوەنی فۆڵۆوەرێکی زۆرە، باڵام تا ئێستا لە شاشەی تیڤییەکان دەرنەکەوتووە. 

 
 


AM:12:12:16/12/2019