ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید پێش کلاسیکۆ یەکسانبوونێکی قورسی تۆمارکرد
لە خولی ئیسپانیاو سێ رۆژ پێش یاری کلاسیکۆ، یانەی ریاڵ مەدرید لە دواساتەکاندا لە شکست رزگاری دەبێت و دژی ڤالنسیا ١-١ یەکسان بوو.
ریاڵ مەدرید لە ناو یاریگای ڤالنسیا بووە میوانی ئەو یانەیەو لە ئەنجامدا یاریەکەی ١-١ کۆتایی پێهێنا.
سۆلێر لە خولەکی ٧٨ ڤالنسیای بە گۆلێک پێشخست.
بەڵام مەدرید بێهیوا نەبوو، توانی گۆڵی یەکسانبوونەوە لە خولەکی ٩٥ لە لایەن بنزیمە بکات و یانەکەی لە شکستێکی سەد لە سەد رزگار بکات.
ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە هەریەکەو ٣٥ خاڵیان لە پێش کلاسیکۆ هەیە.
AM:01:15:16/12/2019