ڤێدیۆ.. مەزڵوم عەبدی داوا دەکات کێشەی گیراوەکانی داعش لە رێگای نێو دەوڵەتیەوە چارەسەر بکرێت

ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە رایگەیاند" بە دڵنیایەوە کێشەی ١٢ هەزار دیلی داعش کە لەلای ئێمەیە دەبێت تەنها لە جنێف لە رێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چارەسەر بکرێت".

 

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مەزڵوم عەبدی، لەسەر چارەنووسی دیلەکانی داعش، دەڵێت" چارەنووسی ئەو دیلانە دەبێت لە رێگای چارسەرێکی سیاسیەوە بێت لە سوریا- وەک وەزیری دەرەوەی فەرەنسا - رایگەیاند".

 


مەزڵوم، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو کێشەیە تەنها لە رێگای بەشداریپێکردنی راستەقینەی نوێنەرانی سوریاوە دەبێت لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان.

 


١٢ هەزار دیلی داعش لەلای هەسەدە زیندانن، بەڵام تورکیا هەموو چەند سەدێکی لایە هەر رۆژە چەند دانەیەکیان دەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکانیان.




PM:07:59:16/12/2019