نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رز بوه‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی دنیا رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٣٣ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٠ دۆلارو ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە دوێنێ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ١٢ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.




AM:08:58:17/12/2019