بۆ دابەزینی كێش و پاكردنەوەی جەستە لە ژەهرە زیانبەخشەكان، دەتوانرێت گیراوەیەكی سادە دروستبكرێت و ڕۆژانە یەك كوپی لێ بخورێتەوە.
ماڵپەڕی (kadin ve kadin) لە بابەتێكدا ئاماژەی بە ئامادەكردنی گیراوەیەكی سروشتی كردووە كە سەرەڕای بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە، سەرچاوەیەكی باشە بۆ دەستكەوتنی پۆتاسیۆم و كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی كێش.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەش لە ژەهری زیانبەخش پاكدەكاتەوە، وزە بەخشە و چارەسەرە بۆ بەشێكی زۆر لە هەوكردنە ڤایرۆسیەكان وەك زیپكە.
لەو بابەتەدا ئاماژە بە چۆنییەتی دروستكردنی ئەم گیراوەیە كراوە، لە دەفرێكدا كەمێك ئاوی تێدەكەین، لەگەڵ چەند پارچەیەك زەنجەفیل و یەك لیمۆ و یەك خەیار، لەگەڵ كەمێك جاترە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەموویان پێكەوە تێكەڵاو دەكرێت، پاش دانانی لەناو سارد كەرەوەدا بۆماوەی نیوكاتژمێر، دەتوانرێت ڕۆژی یەك پەرداخی لێ بخورێتەوە.