هەنگاو: ژنێک لە سەقز کوژرا و کچێک لە جوانڕۆ خۆی کوشت

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ژنێکی بە ساڵاچوو لە شاری سەقز کوژرا و کچێکی مێرمنداڵ لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

هانگاو ئاماژەی بەوەکردووە" ڕۆژی سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ژنێکی تەمەن ٦٣ ساڵی خەڵکی گوندی قاراوای سەقز بە ناوی "مەعسوومە ڕەحیم پووڕ" بە دەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا، بەڵام تاکو ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە دزینی زێڕەکانی ڕاگەیەندراوە و هەتا ئێستا بکوژەکان نەناسراون".

 

سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو کچێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "سارینا فەرزی" بە هۆکارێکی ناڕوون خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 


 

 

 




PM:06:48:18/12/2019