یەکێتی بەفەرمی لەسەر کۆنگرە راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

ێپرسراوى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كێتى، ده‌ڵێت "  له‌ كات و ساتى خۆیدا ده‌به‌سترێت ".

 


ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی کانوونی یەکەم، رزگار عه‌لی ، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان، رایگه‌یاند " هەموو ئەندامانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی و دۆست و لایەنگرانی (ی.ن.ك) دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كۆنگرە لە كات و ساتی بڕیارلێدراوی خۆیدا دەبەسترێت".

 


هەر ئه‌مڕۆ دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە راگەیەنراوێكیدا داواى لە مەكتەب و مەڵبەندەكان كرد ناوی ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یه‌كێتى-یان بۆ رەوانە بكەن.

 


هەروەها هاتووه‌ " داوا لە گشت مەكتەبەكان و مەڵبەندەكان دەكەین كە تا سەعات ٥ ی ئێوارەی سبەینێ پێنجشەمە لیستی ناوی كاندیدەكان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بگەیەننە بەشی ئۆپەراسیۆنەكان لە دەزگای هەڵبژاردنەكان".

 

بڕیارە ٢١ ئە ئەم مانگە یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی خۆی دوای کۆچی دوایی تاڵەبانی سازبکات.

 



PM:08:45:18/12/2019