بەمەبەستی لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگیان دا لە دژی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دەرکرد.
وەک میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە دوو تۆمەت دراوەتە پاڵ ترامپ،به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سەرۆک وڵاتە له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی کە له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە ٢٣٠ ئەندام ده‌نگی له‌سه‌ر درا، تۆمەتەکەی تریش، ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م كاره‌كانی كۆنگرێس کە بە ٢٢٩ ئەندام ده‌نگی له‌سه‌ر درا.
دواتر ئەم پرسە دەچێتە ئەنجومەنی پیران کە لەوێ زەحمەتە تێپەڕێت، چونکە زۆربەی ئەندامانی سەر بە کۆماریەکانن بە پێچەوانەی کۆنگرێسەوە کە زۆربەی ئەندامانی سەر بە دویموکراتەکانن.
ئەم رێوشوێنەی دژی ترامپ گیراوەتەبەر، سێیه‌م سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌مریكادا كه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بڕیاریشە مانگی داهاتوو پرسەکە بچێتە بەردەم ئەنجومەنی پیران.
نانسی بیلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه به ئه‌ندازیاری پشت لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ترامپ داده‌نرێت، وتی "ئه‌مڕۆ رۆژێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌ستور، به‌ڵام رۆژێكی غه‌مگینه بۆ ئه‌مریكا".