ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.
گۆرانیبێژی کورد دینا لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینستاگرام" تازەترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "قەیسەری" بڵاوکردەوە، تیکستی گۆرنییەکە قادر ئەسعەدە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر و دابەشکردنی ئاریۆس و دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.