ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پێنجهمین دادگایی كهیسی سێوان قادر و منداڵهكانی بهڕێوه چوو، هاوکات لای خۆشییەوە پارێزەری سێوان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" دادگا بانگی ئهو ژنهی كرد كه پێشتر گیرابوو و ئازاد كرا و له دژی سێوان قسهی كرد و باسی له تاوانهكه كرد".
شەفیق نوری، مامی سێوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی" خۆی چەند وێنەیەکی نوێی پێشکەشی دادگا کردوە، کە دەیسەلمێنێت لە خانوەکەدا تەقینەوە رویداوە و پێ دەچێت ویسترابێت خانوەکە بەسەر سێواندا بتەقێنرێتەوە".
هەروەها لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا سێوان ئەو ژنەی دراوسێ ماڵی سێوان قادر کە پێشتر بەهۆی نەبونی بەڵگە لەسەری ئازادکرابوو، لەبەردەم دادوەردا وتەی لێ وەرگیراوە، لە قسەکانیدا وتی" ئەو یەکەم کەس بووە چوەتە سەر روداوەکە و پرسیاری کردوە سێوان بۆ وات لە خۆت کرد وتویەتی ویستومە مێردەکەم بترسێنم".
جێگەی ئاماژەیە، شەوی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە روداوێكی ئاگركەوتنەوەدا سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دوای هەفتەیەك مانەوەش لە نەخۆشخانە، دایكی ئەو منداڵانە بە ناوی سێوان قادر بەهۆی سەختی سوتانەكەیەوە لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هاوکات لە دووەم دانیشتنی دادگادا دادوەر وتەی لەخوشک و برا و دایک و باوکی سێوان قادر وەرگرت و جەختیان لە هەمان ئەو قسانە کردەوە کە لە دانیستنی یەکەمیی دادگاییەکەدا کردبوویان، باوکی سێوان لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند" تا ئێستا دادگا کارەکانی بە باشی بەڕێوەبردووە و هیوادارن تۆمەتبار بە سزای یاسایی خۆی بگات".