بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی وەرتێ کرد.
بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ-یان کرد لە سنووری شارەدێی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی ڕواندز لە پارێزگای هەولێر.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، تاکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکەن.