ژمارەیەک پەرلەمانتار عەلاوییان کاندید کرد بۆ سەرۆک وەزیران

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ژمارەیەك پەرلەمانتار ئیمزایان لەسەر رەشنوسێك كردووە و تێدا ناوی ئەیاد عەلاویان ئاراستەی بەرهەم ساڵح كردووە تا ببێتە سەرۆكوەزیرانی عیراق.

 

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، دیاریکردنی عەلاوی دوای ئەوە بووە كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاران لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ئەنجامداوە و عەلاویان بەلاوە پەسەند بووە.

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی لەساڵی ٢٠٠٧ وەزیری پەیوەندییەکان بووە لە حکومەتەکەی نوری مالیکی.

 

هەروەها ئەمڕۆ وادەی دەستووری بۆ ناوهێنانی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق كۆتایی دێت و میدیاكان باس لەوە دەكەن كە ئەگەر هەیە بۆ یەكشەممەی داهاتوو دوابخرێت بەهۆی رێكنكەوتنی لایەنەكەیان لەسەر كاندێك.

 


PM:04:12:19/12/2019