کۆنگرەی یەکێتی پێنج ڕۆژ دوا کەوێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" کۆنگرەی یەکێتی پێنج ڕۆژ دواکەوێت".

 

سەرچاوەکە وتیشی" هۆکاری دواکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی پەیوەندی هەیە بەوەی کە تاکو ئێستا سەرکردەکانی یەکێتی نەگەیشتوونەتە چۆنییەتی دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ سەرکردایەتی کردنی یەکێتی کۆنگرە بڕیاری لەسەر بدرێت و کاری لەسەر بکرێت، هەروەها تا ئێستا ئەو لایەنانە ڕێکنەکەوتوون لەسەر ئەو میکانیزمە".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیار بوو ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆنگرەی یەکێتی لە شاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی لە نزیک تاسڵوجە ببەسترێت.  



PM:04:29:19/12/2019