پۆلیسێکی هاتوچۆ لە باکوری کوردستان غەرامەی هاوسەرەکەی دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پۆلیسێکی هاتوچۆ لە باکوری کوردستان غەرامەی هاوسەرەکەی دەکات.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، لە شاری گەرجوشی سەر بە شاری باتمان، پۆلیسێکی هاتوچۆ بە بڕی ١٠٨ لیرەی تورکی سزای سەرپێچی بۆ هاوسەرەکەی دەنووسێت لەبەرامبەر کەموکوڕیی لە بەڵگەنامەکانیدا.

 

دەربارەی پێناسی پۆلیسەکە، میدیاکان باس لەوەدەکەن" پۆلیسەکەی هاتوچۆ ناوی ئەحمەد ئەرئۆغڵوە و بە رێککەوت ئۆتۆمبێلێک رادەگرێت و دەبینێت هاوسەرەکەیەتی، داوای بەڵگەنامەکانی لێدەکات، دوای ئەوەی قەدرییە ئەرئۆغڵوی هاوسەری دەڵێت بەشێک لە بەڵگەنامەکانی پێنییە، سزای سەرپێچی بۆ دەنووسێت".

 

 

 
 


PM:09:01:19/12/2019