وێنەیەکی سەردەمی خەباتی شاخی نەوشیروان مستەفاو ژمارەیەک رۆشنبیر

لە وێنەیەکی کۆنی سەردەمی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ژمارەیەک نوسەرو شاعر دەردەکەوێت.

 

 
لەوێنەکەدا هەریەک لە ( ملازم عومەر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەحمەد هەردی شاعیر، محەمەد حەمە باقی نوسەر، نەوشیروان مستەفا، عەبدوڵڵا ئاگرین نوسەرو شاعیر)، دەردەکەون.


نەوشیروان مستەفا یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سالێ ١٩٧٥ بووەو، لەدوای تاڵەبانی بەکەسی دووەمی ئەو حیزبە ناسراوە، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە یەکێتی وازی هێناو کۆمپانیای وشەی دامەزراند، لەساڵی ٢٠٠٩ بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کرد و توانی ٢٥ کورسی بەدەستبهێنێت و، وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەرکەوت.

 
نەوشیروان مستەفا خاوەنی دوو کوڕ و کچێکەو لە ١٩/٥/٢٠١٧دا  لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

 

 


AM:12:17:20/12/2019