تیروپشک بۆ کاندیدانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکرێت

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ کاندیدانی سەرکردایەتی یەکێتی دەکرێت و دەزگای هەڵبژاردنی ئەو حزبەش داوا دەکات کاندیدەکان ئامادەبن.
 

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی باڵای هەڵبژادنەكانی یەكێتی ڕایگەیاند" ئەمڕۆ کاتژمێر چوار لە شاری سلێمانی تیروپشک بۆ ژمارەی کاندیدانی ئەنجومەنی گشتی (سەرکردایەتی) دەکرێت".

 

هاوکات لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای لەتەواوی كاندیدەكان کرد كە خۆیان كاندید كردووە بۆئەندامێتی ئەنجومەنی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادە بن.

 

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٥٠٠ کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدکردووە و بەپێی پەیڕەوی پێشنیازکراویش ئەنجومەنی گشتی لە ١٢١ ئەندام پێکدێت.

 

بڕیارە سبەینێ ٢١ی مانگ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام، چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات و گۆڕانکاری لە پەیکەری حزبەکەدا بکات.



PM:03:34:20/12/2019