سۆران عومەر: ٣٠٠ جۆر كه‌لوپه‌لی جوانكاری ساخته‌ كراون

ئەمڕۆ هەینی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ئاشکرایکرد كه‌ سێ سەد جۆر كه‌لوپه‌لی جوانکاری بەناوی جۆراوجۆر لە کۆنترۆڵ رەفزکراوەو لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرت.

 

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگەیاند" سەیری ئەم پاکەتە بکەن ریکلامی ئۆنلاینی بۆ دەکرێ، تەزویرە لەزگەی وڵاتێکی دیکەی لێدراوە، سێ سەد جۆر مەوادی جوانکاری بەناوی جۆراوجۆر لە کۆنترۆڵ رەفزکراوەو لەبازاڕەکاندا یان بە ئۆنلاین ریکلامی بۆ دەکرێ و دەفرۆشرێ".

 

ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕونکردنەوەکەدا داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە لێی دور بکەونەوە ئەوانە ھەمووی تەزویرو مەترسیدارن بۆ پێست و لەشتان.

 

سۆران عومەر وتیشی" ئێمە لەم رۆژانەدا ریکلاممان بەیاسایەک رێکخستوە بۆ قەدەغەی ئەم جۆرە لەساغ کردنەوەی کاڵای تەزویر، ئەگەر دەڵێن بۆ قەدەغەناکرێ؟ دەی ئێوە مەیکڕن خۆتان بپارێزن چونکە حکومەت لەخەمی ئێوەدا نیە".

 

 

 



PM:04:51:20/12/2019