" سبەینێ کۆنگرەی یەکێتی ساز دەکرێت "

لەپاش گفتوگۆیەکی زۆر لەسەر سازکردن و ساز نەکردنی کۆنگرەی یەکێتی بڕیاردرا کە سبەی شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ساز بکرێت.

 

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" ئەنجوومەنی کۆنگرە بڕیاریداوە کە سبەینێ کۆنگرە دەکرێت، هیچ کەسێک لە بەرپرسانی یەکێتی لاریان نییە لە سازدانی کۆنگرە".

 

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٥٠٠ کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدکردووە و بەپێی پەیڕەوی پێشنیازکراویش ئەنجومەنی گشتی لە ١٢١ ئەندام پێکدێت.

 

بڕیارە سبەینێ ٢١ی مانگ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام، چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامبدات و گۆڕانکاری لە پەیکەری حزبەکەدا بکات.

 

دوایین كۆنگرەی یەكێتی لە ساڵی ٢٠١٠ بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی بەسترا‌و پێنج ساڵە كۆنگرە لە وادەی خۆی دواكەوتووە.

هاوکات ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی بە كەسی یەكەمی ئەو حزبە دادەنرێت‌ و مومارەسەی دەسەڵاتەكانی سكرتێر دەكات.

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌1952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:13:20/12/2019