بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت کە ١٠ سەنت دابەزی و بە ٦٦ دۆلار و ٤ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦٠ دۆلارو ٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.