گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دیت

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد. 

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

 
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە١٢١  هەزارو ١٥٠دینار. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزارو ٨٥٠ دینار.  
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٦٠٠٠هەزار دینار.

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٢٥٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٣٥٠ دینار.

 


 



AM:11:03:21/12/2019