سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی، کە گرنگییەکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی،ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، بەپێی توێژینەوەکان، رۆژانە خواردنی ژەمێک سپێناخ، ھاوکار دەبێت لەزیادکردنی توانای مێشک ، ھەروەھا مرۆڤ دەپارێزێت لەتووشبون بە نەخۆشی زەھایمەر.
توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، گەڵای سپێناخ دەبێتە ھۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، ھەروەھا سپێناخ بە سەرچاوەیەکی باشی ئاسن دادەنرێت، ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەوکەسانەی کە توشی کەمخوێنی دەبن ، ھەروەھا جۆرە مادەیەکی تێدایە کە مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت و ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا کەم دەکاتەوە.