هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا

هەرچەندە وا بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێرێت، بەڵام  دواخرا بۆ سبەینێ ٢٣ی كانونی یەكەم.

 

مەلا یاسین وتەبێژی كۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەمیدیاكانی راگەیاند "لەبەرئەوەی 1000 ئەندام بەشدارە لە كۆنگرەدا و 400 كەسیش كاندیدن بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی، و هەر ئەندامێكیش لە 60 دەنگ كەمتر دەنگ نەدات و لە 121 دەنگ زیاتر نەدات، پڕۆسەكە پێیدەچێت، بۆیە لەبەر نەبوونی كات خرایە سبەینێ".



هەروەها وتیشی: "كاتمان دیاری نەكردووە كە كۆنگرە چەند رۆژی پێدەچێت و كەی تەواو دەبێت، بۆیە بەئاشكرا و لەبەرچاوی میدیاكان دەست دەكەین بە جیاكردنەوەی دەنگەكان".


لەكۆنگرەكەدا 1000 ئەندام بەشدارن و 400 كاندید هەن بۆ ئەو ئەنجومەنە و لەو 400 كەسەش 121 كەس هەڵدەبژێردرێن، كە دوێنێ سێ ئەندامیان یەكلا بۆوە.





PM:02:52:22/12/2019