سپی وردەکاری دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاشکرا دەکات

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ ٢٢ی کانوونی یەکەم هەڵبژادن بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی سازبکرێت، بەڵام لەبەر هۆکاری تەکنیکی دواخرا.


بەپێی زانیاریەکانی سپی چەند هۆکارێک هەبوون بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، لەوانە ئاستی حیزبی کاندیدەکە، ئاستی خوێندەواری و فالیداری رژێم و دۆسیەی گەندەڵی.


لەبارەی ئاستی خوێندنەوە، زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین و کەم ئەندام، نەبوونی بڕوانامە بۆ ئەمانە کێشە نییە، بەڵام بۆ کاندیدە ئاسییەکان دەبێت لە مام ناوەندی و سەرو مام ناوەندیەوە بن.


هەروەها بۆ ئاستی حیزبی، دەبێت کاندیدەکە لەکارگێڕی مەڵبەند بەرەو سەروتر بێت.


مەرجێکی دی، نابێت دۆسیەی گەندەڵی و پێشووتریش خاوەن فایل بووبێت و لە ریزەکانی رژێمی پێشووی عێراقدا کاری کردبێت.

 

ئەمڕۆ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خۆ کاندیدکردن داخرا، بۆئەوەی کاتی تەواو بڕەخسێت لەبەردەم تیمی تەکنکیکی پێدوایستی هەڵبژاردن ئامادە بکات.

 
سبەی دوو شەممە کە هەڵبژاردنە دەنگەکانی پارێزگاو ئیدارەو ناوچەکان بەپێی ئەم ژمارانە دابەشبوون: سلێمانی ٢٣، هەولێر: ١٥، کەرکوک: ٣٢، خانەقین ٥، دهۆک:٥، راپەڕین: ٨ ، سۆران ٤، کۆیە ٣ گەرمیان ٩، موسڵ ٣، مەخمور ١، بەغدا ٢، تکریت ٢.

هەر ئەندامێکی کۆنگرە یەکجار دەنگ دەدات دەتوانێت بۆ پارێزگاکەی و چەند شوێنێکی تر دەنگ بدات تا سنوری ١١٨ ناو.( دوێنێ ٣ پەسەندکرا واتە ١١٨ ماوەتەوە).

 


ئه‌م بابه‌ته ‌3014 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:32:22/12/2019