"ماڵپەڕی سپی میدیا خاوەنی ئەم پەیجە فەیکە نییە" روونکردنەوەیەک لە سپی میدیاوە


ماڵپەڕی سپی میدیا رایدەگەیەنێت کە پەیجێکی فەیک بەناوی " سپی میدیا "ەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کراوەتەوە، خاوەن دارێتی ئەو پەیجە لەدوور نزیک پەیوەندی بە سپی یەوە نییەو پەیجێکی فەیکە.


لە روونکردنەوەیەکدا ماڵپەڕی " سپی میدیا " رایدەگەیەنێت ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیجێک بەناوی ئەوە کراتەوەو، ئەو بابەتانەی تیایشیدا بڵاودەکرێتەوە دوورە لەبابەتی رۆژنامەوانی و رۆشنبیری و، بابەتی ئاست نزمن و دوورن لە هەموو ئێتیکێکی رۆژنامەوانییەوە.


ماڵپەڕی سپی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئەوانەی ئەو پەیجە بەڕێوەدەبەن کە سانێکی دەروون نزمن و دەیانەوێت شەڕی ناشیرینی خۆیان لەژێر ناوی ماڵپەڕی سپی میدیادا بکەن کە ماڵپەڕێکی جدی و سەربەخۆیەو خاوەنی خوێنەرانی خۆیەتی.


ماڵپەڕی سپی میدیا، خوێنەران ئاگادار دەکاتەوە کە بەرپرس نییە لەو پەیجە لەرووی میدیای و یاساییەوەو، بەم روونکردنەوەیەش هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە.


PM:10:39:22/12/2019