به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێرد له‌ جیهاندا، تێچووی هاوسه‌رێتیه‌كه‌یان 7 دۆلاره‌


رۆژی 22 ی دیسێمبه‌ر 80 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر هاوسه‌رێتی ژن و پیاوێكی ئه‌مریكی كه‌ له‌لایه‌ن گێنس-ی جیهانییه‌وه‌ به‌ به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێرد له‌ جیهاندا، دانران كه‌ ته‌مه‌نیان 106 ساڵ و 105 ساڵه‌.


لیوسی پۆست نووسیویه‌تی، هاورێی و كه‌سوكاری هه‌ردوولا له‌ ئاهه‌نگێكی بچوكدا یادی هاوسه‌رگیریان بۆ كردنه‌وه‌ له‌ گوندی لۆنگهۆرن -ی نزیك شاری ئۆستن له‌ ویلایه‌تی ته‌كساس.


هه‌روه‌ها ته‌له‌فزیۆنی كه‌ی ئێم ڤی 4 یش له‌ هه‌واڵه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌ ته‌مه‌نی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌دا: جۆن ئه‌ندرسۆن -106 ساڵ و شارلۆت كۆرتیس-ی خێزانی كه‌ ته‌مه‌نی 105 ساڵه‌ 80 ساڵه‌ پێكه‌وه‌ ژن و مێردن به‌بێ دابڕان. هه‌ربۆیه‌ له‌ رۆژه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی له‌ گوندی لۆنگهۆرن-ه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی رۆدستر -ی مۆدێل 1920 به‌ره‌و شاری ئۆستن به‌ رێكه‌وتن، دوای پشوویه‌كی كورت له‌ رێستورانێكی شاری ئۆستن یاده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا كرده‌وه‌ و پیاسه‌یه‌كی نێو شاری ئۆستن-شیان كرد.


له‌ مانگی نۆڤێمه‌به‌ری رابردوو، جاسۆن فری برازای جۆن هاوكاری مامی و ئامۆژنی كرد تا له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگی گێنس-ی جیهانییه‌وه‌ دانیانپیابنرێت به‌وه‌ی كه‌ به‌ته‌مه‌نترین ژن و مێردن له‌ جیهاندا.


كه‌ناڵی فۆكس 2-ش ئاماژه‌ی به‌ ژیانی زانكۆی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌دا: جۆن و شارلۆن ساڵی 1934 له‌ زانكۆی ته‌كساس یه‌كتریان ناسیوه‌ و پاش ماوه‌ی 5 ساڵ پێكه‌وه‌ لێكتێگه‌یشتن و هاوڕێیه‌تی، به‌ یه‌ك مانگ دوای ده‌ستپێكی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ 1939 هاوسه‌رێتییان كردووه‌، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان ئاهه‌نگێكی بچوك بووه‌ له‌ سان ئه‌نتۆنیۆ كه‌ ته‌نیا 7 دۆلاری شه‌وێكی هۆتێله‌كه‌ مه‌سره‌فیان بووه‌.


جۆن یاریزانی تۆپی پێ بووه‌ له‌ یانه‌ی یو تی – ئه‌مریكی. بۆیه‌ تا ئێستاش سه‌یری یاری تۆپی پێ ئه‌كات و له‌گه‌ڵ جاسۆن فری برازای له‌ رۆژانی كۆتایی هه‌فته‌ قسه‌ له‌سه‌ر تۆپی پێ ده‌كه‌ن.

 

ئا: لوقمان غه‌فوور

 

 



ئه‌م بابه‌ته ‌932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:37:22/12/2019