گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دیت


ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، هاوکات نرخی لیرەی تورکی بەرزبونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:


_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١٠٠٠ هەزار دینار. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزارو ٧٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥هەزارو ٧٥٠ دینار. 


نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٣٠٠ دینار، دوێنێ یەکشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٢٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٣٥٠ دینار، دوێنێ یەکشەممە نرخی ١٠٠ هەزر تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٢٧٥ دیناربوو. 
 


PM:01:16:23/12/2019